لە پرسەنامەکەدا ھاتووە، بە خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە و ناسراوی عێراق (موزەفەر عەبدولمەجید ئەلنەواب)مان پێگەیشت. بۆ ئەم لەدەستدان و خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە، ھاوڕێیان و نووسەرانی عێراق دەکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو ڕۆشناییەی عێراق وەک ئەوەی سەرۆک مام جەلال ناوی لێنابوو لە یاد ناکەن، سەری ڕێز بۆ شیعرە نەمر و ھەڵوێستە سیاسییەکانی دژی زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس دادەنەوێنن و بۆ ھەمیشە لە یادەوەرییاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

لە کۆتایشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، دروود بۆ گیانی ئەو قەڵەمە گەورەیەی مێژووی ئەدەبیاتی عێراق دەنێرین و لە خوای گەورە داواکارین بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.