ڕۆژی چوارشەممە وەک یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاریکرا
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، پاش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥-٥-٢٠٢٢ وەک یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان دیاریکرا.
وەزارەتی بازرگانی داوا لە جوتیاران دەکات لە ڕۆژی چوارشەممەوە گەنمی بەرھەمھاتوویان ڕادەستی سایلۆکانی ھەرێمی کوردستان بکەن.


