"ژیار جەلال" بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆسەی ھەڵدانەوەکە لەسەر بڕیاری دادوەر و لەسەر ڕەزامەندی کەسوکاری لیا و ئەو ماڵەی سەگەکەیان ھەبووە ھەڵدراوەتەوە و تەنھا بۆ ئەوەیە کە گومانەکان لەسەر شێوازی مردنی لیا لاببرێت.

پێنج ڕۆژ لەمەوبەر لیای تەمەن ١٠ساڵ دوای دیارنەمانی بۆ ماوەیەک تەرمەکەی لەناو قەفەسی چەند سەگێک دۆزرایەوە و بە بێ توێکاری بۆ تەرمەکەی لەلایەن کەسوکارەکەیەوە بەخاکسپێردرا.