ئیسماعیل زارعی کوشا پارێزگاری سنە ڕایگەیاند، وەزارەتی وزە و سەرچاوەکانی ئاوی ئێران و بەڵێندەری پڕۆژەکە بەڵێنیانداوە، لە ماوەی سێ مانگی داھاتوودا پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو لە بەنداوی ئازادەوە بۆ پاڵاوگەی سنە جێبەجێ بکەن و بەوەش کێشەی چەندین ساڵەی کەمی ئاوی خواردنەوە لە شارەکە بە تەواوەتی چارەسەر دەکرێت.

بە ئاماژە پێدان بە ھەوڵە ئەرێنییەکان بۆ سەرمایەگوزاری لە سنە، زارعی کوشا ڕایگەیاند، ژمارەیەک پڕۆژەی گەورە لە بواری ڕەخساندنی ھەلی کار بە شێوەیەکی بەربڵاو لە بەرنامەیاندایە و بەمنزیکانە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.