بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین  بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی خوێندکاری تەمەن ١٨ ساڵ، دانیشتووی ناحیەی (ژاراوە)ی سەر بە قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانە کە لە ڕووباری گوندی (دۆڵە بەفرە) خنکابوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمەکە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە. 

ڕۆژی پێنج شەممەش گەنجێکی سلێمانی لە کاتی لێخوڕین و پێشبڕکێ بە بەلەمی گەشتیاری، کەوتە ناو دەریاچەی دوکان و خنکا.