دەقی پرسەنامەکە ... 

بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو موزەفەر ئەل نەواب

سڵاوی خودای بەخشندەتان لێبێت

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی عێراقی "موزەفەر عەبدولمەجید ئەلنەواب"مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە گەرمترین سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو و ھاوڕێ و شاعیران و ئەدیب و تەواوی ڕۆشنبیرانی عێراق دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین بەر بەخشندەیی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامی و سەبوری بە کەسوکاری ببەخشێت.
"ئەلنەواب" شاعیرێکی عێراقی ھاوچەرخ و تێکۆشەرێکی سیاسی دیار و ڕەخنەگرێکی کەم وێنە بوو، چەندین جار تووشی ڕاوەدوونان و زیندانیکردن بووەتەوە لە عێراق، بەھۆی ھەڵوێستە نیشتمانیەکانیشییەوە نازناوی شاعیری شۆڕشگێڕی پێبەخشراوە، و ھاوکاربووە لە ھاندان و بزواندنی ھەستی کۆمەڵانی خەڵک بە گشتی لە دژی ڕژێمی سەرکوتکەر و گەندەڵی سیاسی و ستەم، و بە درێژایی ماوەی خەباتی، ھاوڕێیەتیەکی بەردەوام و خۆشەویستی و ڕێزی ھاوبەشی لەگەڵ سەرۆک مام جەلال ھەبوو.
ھەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە ئازاربەخشە بۆ ھەمووان و خودا لێی خۆش بێت

انا للە وانا إالیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان