بۆکان حەسەن"دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆ ماوەی ١١ مانگ شێوەزاری سۆرانی لە کۆمپانیای گووگڵ لە ژێر تاقیکاریدا بووە، ئەمڕۆ کۆمپانیای گووگڵ زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی لە تاقیکاریەوە کرد بە رەسمی بۆ بەشی وێبسایت و ئەپی گووگڵ.

وتیشی، لە ئێستادا لە ھەوڵی ئەوەدان بەشی سیستمی دەنگی زمانی کوردی بۆ گووگڵ چالاک بکرێت،  بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئەندازیارانی کۆمپانیاکە گفتوگۆیان کردوە، چاوەڕوان دەکرێت سیستمی دەنگیش ھاوشێوەی تێکست لە گووگڵ کراودسۆرس جێگیر بکرێت.