دوای ئەوەی پێنج رۆژ لەمەوبەر لیای تەمەن ١٠ ساڵ بەھۆی ئەوەی چوبووە ناو قەفەسی سەگەوە گیانی لە دەستدا، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە چۆنیەتی روداوەکە پێکھێناوە، بڕیارە گۆڕەکەی ھەڵبدرێتەوە.

لیا عەلی تەمەن دەساڵ بە وتەی کەسوکارەکەی نەخۆشی دەرونی ھەبووە و حەزی لە ئاژەڵ بووە، رۆژی دوو شەممە لە ماڵ چۆتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، دوای گەڕان و سۆراغکردنی منداڵەکەیان لە قەفەزی سێ سەگی راھێنراوی دراوسێکەیاندا دۆزیوەتەوە، کە بەھۆی پەلاماردانی سەگەکانەوە گیانی لە دەستداوە.