بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی شارەکە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر لە شاری کەرکوک دەستپێکردوە، لەو چوارچێوەیەشدا لە گەڕەکی"پەنجا عەلی"١١ کەس بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون، ھەروەھا دەستیشیان بەسەر ٩ کیلۆگرام دەرماندا گرتووە کە بۆ درووستکردنی ماددەی ھۆشبەر بەکاردەھێنرێت.