فراکسیۆنی یەکێتی ھەوڵی پێکھێنانی لیژنەیەک دەدات بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠
١٩ی ئایاری ٢٠٢٢
فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، پەرلەمانتار دیلان غەفور یاداشتێک کە لەلایەن ٥٠ پەرلەمانتارەوە واژوو کراوە، دەدات بە سەرۆکایەتی پەرلەمان و داوای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ دەکەن.
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، ئامانج لە ئامادەکردنی یاداشتەکە ئەوەیە لیژنەیەک پێکبھێنرێت بۆ چاودێریکردنی جێبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتیدا ھاتووە، "دیلان غەفور بەئیمزای ٥۰ پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ وکۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی دووبارە یاداشتێک دەداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ چاودێری کردنی جێبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠."