قوباد تاڵەبانی: لەدەستدانی کاکە نەوە خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ گەلەکەمان
کوردسات نیوز
١٩ی ئایاری ٢٠٢٢
دەقی پەیامەکە:
نەوشیروان مستەفا لە ڕێ و ڕێبازیدا زیندووە، لەو سەرکردە دەگمەنانەیە کە بووەتە موڵکی گشتی و تا زەمەن تێپەڕ دەبێت زیاتر نرخی دەزانین.
لەدەستدانی کاکە نەوە خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ گەلەکەمان، ئەو تەنھا سیاسیی و پێشمەرگەیەکی شۆڕشی نوێ نەبوو، ئەو رۆشنبیر و رۆژنامەنوس و ئەدیب و مێژوو نوسبوو. ئەو ھاوڕێ دێرینەکەی مام و ئاڵاھەڵگری چاکسازی بوو.
روحت شاد کاکە نەوە