گەنجێک لە دەریاچەی دوکاندا خنکا
کوردسات نیوز
١٩ی ئایاری ٢٠٢٢
بەرگری شارستانی دوکان رایگەیاند، گەنجەکە خەڵکی سلێمانییە و لەئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای ئەوەی گەنجێکی دانیشتوی سلێمانی لەگەڵ ھاوڕێکانی بۆ گەشت چونەتە سەیرانگای دوکان و لەکاتی پێشبڕکێ بە ( دیسکی ماتۆڕی ئاو) وەرگەڕاوە و لە ئاوەکەدا خنکاوە.
ئەمە دووەم جارە لە ئەم ساڵدا رووداوی خنکان لە دەریاچەی دوکان روودەدات. ڕۆژی ٤ی ئەم مانگەش گەشتیارێکی عەرەب لە کاتی رزگارکردنی مناڵەکەی لە ئاوی دەریاچەکەدا خنکا.