تەندروستی سلێمانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق لەسەر کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەی ھیوا کۆدەبنەوە
کوردسات نیوز
١٩ی ئایاری ٢٠٢٢
لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوو، د. بڕیار ڕەشید ڕایگەیاند، دوای چەند جار دیدار و کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەسەر دەستپێشخەری ئەوان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدرێت بۆ کۆتاییھێنان بە کێشەی نەبوونی دەرمان.
د. بڕیار ڕەشید دەشڵێت، دوای چەند جار دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق " لەسەر دەستپێشخەری ئێمە کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و کۆمپانیای بە بازاڕ کردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان(کیمادیا) وبەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەکۆتایی ھەفتەی داھاتوو سازبکرێت بۆ کۆتایھێنان و چارەسەرکردن کێشەی نەبوونی دەرمان."
پێشتریش لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ تاڵەبانی ھاوکاری و پێداویستی پزیشکی بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابین کرا.