بافڵ جەلال تاڵەبانی: ژیان و خەباتی کاک نەوشیروان مستەفا بۆ ھەمیشە لە یادەوەریماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە
کوردسات نیوز
١٩ی ئایاری ٢٠٢٢
دەقی پەیامەکە...
ئەمڕۆ بە خەمێکی قووڵەوە یادی کۆچی دوایی سەرکردەیەکی مەزنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، سیاسییەکی بەئەزموون، نووسەر و رۆژنامەنووسێکی گەورەی کوردستان دەکەینەوە.
ژیان و خەباتی کاک نەوشیروان مستەفا لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی خەڵکی کوردستان بۆ ھەمیشە لە یادەوەریماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و سەری ڕێز بۆ ئەو مێژووە پڕ دەسکەوت و درەوشاوەیە دادەنەوێنین.
خەونی ھاوبەش و لەمێژینەی ھەردوو ھاوڕێ و ھاوخەبات سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروان، دەستەبەرکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە و حوکمڕانییەکی تەندروست بوو بۆ خەڵکی کوردستان. بۆیە ئەرک و بەرپرسیارێتی ئێمەیە بەشوێنپێی ئەواندا لە ھەوڵ و تێکۆشان بەردەوامبین بۆ بونیادنانی داھاتوویەکی سەقامگیر و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٩ی ئایاری ٢٠٢٢