یەکێتی دەستلەکارکێشانەوەی راھی رەھبەر رەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٩ی ئایاری ٢٠٢٢
دەقی روونکردنەوەکە...
ھەڤاڵ راھی رەھبەر پەرلەمانتارێکی چالاک و دلسۆز ، بوێر و ھێمن و لەسەرخۆ، لە ماوەی کاری پەرلەمانی لە خۆبردوانە کاری کردوە .
ئەمڕۆ لە چەند سایت و پەیجێکی سۆشیال میدیا، ھەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی ئەو ھەڤالەمان بڵاو کراوەتەوە، بە پێویستی دەزانین بۆ ھەموو لایەک ڕوونی بکەینەوە نوسراوی داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئەو ھەڤاڵە لەسەر ئاستی حزب و فراکسیۆن ڕەتکراوەتەوە .
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
١٩-٥-٢٠٢٢