لە رێکەوتی ٢٨ی ١١ی ساڵی رابردوو خێزانێک لە گەڕەکی شۆراوی کەرکوک بەشێوەیەکی دڕاندانە کوژران و دوای ئەوەی پۆلیس دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە و توانیان تاوەنبارەکان دەستگیر بکەن و دەرکەوت ئەو کەسانەی تاوانەکەیان کردووە خزمی ژنی پیاوی ئەو خێزانە بوون بە مەبەستی ئۆتۆمبێل و پارە ئەو کارەیان کردووە.

ئەمڕۆش لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکوکەوە سزای دوو جار لە سێدارەدان بۆ ھەر یەکێک لە تاوانبارەکان دەرچوو بەھۆی ئەوەی دوو کەسیان کوشتووە.