وەزیری دارایی عێراق: ھەرێمی کوردستان نەوت بە نرخێکی کەمتر دەفرۆشێت
کوردسات نیوز
١٩ی ئایاری ٢٠٢٢
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەیدا بەوەکرد، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داھاتی مانگانەی یەک ملیار بۆ دوو ملیار دۆلار زیادکردووە، یەدەگی دراوی عێراقیش گەیشتوەتە ٧٠ ملیار دۆلار.
وتیشی، ھەرێمی کوردستان نەوت بە نرخێکی کەمتر لە حکومەتی ناوەند دەفرۆشێت و تا ئێستا ھیچ بڕە پارەیەکیان لە داھاتی نەوتی ھەرێم وەرنەگرتووە و ھیچ میکانیزمێکیش نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان لە نێوان عێراق و ھەرێم.