بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پارێزگای ھەولێر ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و سبەی ھەینی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە ھەیە وە لە کاتەکانی ئێوارە لەناوچەکانی باشووری پارێزگا ئەگەری تۆزێکی سووک ھەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارێزگای سلێمانیش  ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت سبەی ھەینی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی باشووری پارێزگا ئەگەری تۆزێکی سووک ھەیە.

پارێزگای دھۆکیش ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و سبەی ھەینی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە ھەیە.

پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و سبەی ھەینی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەر خۆڵێکی سووک ھەیە.

پارێزگای ھەڵەبجە ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و سبەی ھەینی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.