کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، وێستگەی کارۆ ئاوی لە دێرەلووک ٣٨ مێگاوات و وێستگەی تاسلوجە ٥١ مێگاوات و سێ وێستگەی لە ھەولیر و سلێمانی و دھۆک کە ھەریەکەیان ٢٩ مێگاوات کارەبا بەرھەمدەھێنن، لە ھاوینی ئەمساڵ دەست بە بەرھەمھێنانی کارەبا دەکەن.

وتیشی، لە مانگی نۆی ئەمساڵش وێستگەی ٥٠٠ مێگاواتی بازیانیش دەکەوێتەکار، بەڵام بەپێی ئەو بڕی سوتەمەنییەی بۆ دابین دەکرێت بەرھەمی دەبێت.

لەبارەی رەوشی کارەبای ھاوینی ئەمساڵیش وەزیری کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رەوشی کارەبا لە ھاوینی ئەمساڵ وەکو ھاوینی رابردوو یان باشتر دەبێت.