بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون چەند ڕێکارێک دەگیرێنەبەر
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢
لە ھەولێر ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەشێک لە شارە عێراقییەکان بڵاوبووەتەوە و بەھۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لە دەستداوە.
بە پێی ڕێکارەکان شارەوانییەکان سەربرینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان قەدەغە دەکەن و ھەرکەسێکیش سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
تای خوێنبەربوون نەخۆشیەکی کوشندەیە و لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ لە ڕێگەی خوێن یان خواردنی گۆشتی ئاژەڵی نەخۆش دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.