لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لە ھەرێمی کوردستان ١٢ کرێکار گیانیان لە دەستداوە
کوردسات نیوز
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢
سەرۆکی ڕێکخراوی بیمە بۆ مافە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیھانی کرێکاران، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخست و ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لە ھەرێمی کوردستان ١٢ کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لە دەستداوە و ١٩ کرێکاریش برینداربوون کە زۆربەیان کرێکاری ناوخۆیی بوون.
وتیشی، بە پێی ئامارەکان بێکاری و ھەژاری لە ھەرێمی کوردستان ڕوو لە بەرزبوونەوەیە و لە ڕێژەیەکی مەترسیداردایە.