یەکێتی بەدواداچوون بۆ کێشەکانی خورماتوو دەکات
کوردسات نیوز
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢
وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پارێزگای سەڵاحەدینی کرد بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی قەزای خورماتوو و ناحیەکانی دەوروبەری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەکانی ئەمنی و تەندروستی و پەروەرەدە.
بڕیاریشدرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دوای پشووەکانی جەژن پارێزگاری سەڵاحەدین سەردانی خورماتوو بکات.



