پەیامنێری کوردستان نیوز رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی خالید ئەسکەندەر دانیشتووی  قەزای سۆران لە کاتی کۆکردنەوەی گیا بەھارییەکان لە کوێستانی گەڵاڵەی سنووری قەزای چۆمان مینی پێداتەقییەوە.


وتیشی، بەوھۆیەوە گەنجەکە بە سەختی بریندار بووەو دۆخی تەندروستیشی ناجێگر، بۆ چارەسەرکردن رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی کراوە لە سۆران.


ساڵانە رووداوی مین و تەقەمەنی لە سنوری ئیدارەی سۆران لە ناوچەکانی باڵەکایەتی و برادۆست و مێرگەسور بە تایبەتی لە وەرزی بەھار زۆر تۆمار دەکرێت زۆربەی رووداوەکانیش کەسانی دانیشتووی دەرەوەی ئەو ناوچانەن بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیا بەھاریەکان و بەخێوکردنی مەر و مالات و مێشە ھەنگ سەردانی ناوچە سنورییە کوێستانیەکان دەکەن ئەو ناوچانەش زۆرترین کێڵگەی بە مین چێندراوی تێدایە.