میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکرد، ئێران رەزامەندی لەسەر دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕیوە.
رۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرەنۆت"ی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، گۆڕانکارییەکی جیاواز لە هەڵوێستی تاراندا ەویداوە و باڵاترین دەسەڵاتی ئێران رەزامەندی لەسەر دەستپێکردنی دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن دەربڕیوە.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە نهێنی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە کە موجتەبا خامنەیی، رابەری نوێی ئێران، رەزامەندی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی دانوستان و گەیشتن بە رێککەوتن.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، رابەری نوێی ئێران خواستی خۆی بۆ کۆتاییهێنانی خێرا بە جەنگ دەربڕیوە، بەڵام بەپێی ئەو مەرجانەی کە تاران دەستنیشانیان دەکات.
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە شێوەیەکی کتوپڕ بڕیاریدا بۆ ماوەی پێنج رۆژ هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر وێستگەکانی وزەی ئێران دوابخات، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر مۆڵەتی 48 سەعاتی دابوو بە تاران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.