ھەناسە بە دایکی شادبووەوە
کوردسات نیوز
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢
بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی ھەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ لەسەر بڕیاری دادوەر وێنەی ھەناسە رێبازی تەمەن سێ بۆچوار ساڵانیان بڵاوکردەوە و بەھەوڵی ھەموو لایەک توانرا دایکی ئەم منداڵە بدۆزرێتەوە.
راشیگەیاندووە، رێکەوتی ٢٨/٣/٢٠٢٢ دایکی ھەناسە رێباز پەیوەندی بە نوسینگەی قەڵای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی ھەولێر کرد و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رەوانەی بەردەم دادوەر کرا، لەبەر ئەوەی بڕیاری ئامادەکردنی ھەبوو بەپێی ماددەی ٣٨٣ لەیاسای سزادانی عێراقی داوەر بڕیاری دا بەدەستەبەری ئازادبکرێت و منداڵەکەی پێ بدرێتەوە بە وەرگرتنی بەڵێننامە لێی، کە بەڵێن بدات ئەم منداڵە ژیانی پارێزراو بێت.
بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی ھەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ھەمان دۆسیە دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ باوکی (ھەناسە رێباز) دەرکرد بەپێی ماددەی ٣٨٣.
تەئکیدیکردووەتەوە لەئێستادا ئەو منداڵە لەلای دایکیەتی و ژیانی پارێزراوە و لەلایەن نوسینگەی قەڵای بەڕێوەبەرایەتیان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەم کەیسە دەکرێت تاوەکو لەژیان و پارێزراوی دڵنیابن.



