د.نەرمین مەعروف: ئەگەر رێککەوتن نەکرێت دانیشتنەکەی چوار شەممە ئەنجامی نابێت
کوردسات نیوز
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢
د.نەرمین مەعروف
د.نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئامانج لە پرۆژەیاسای پشتگیری فریاگوزاری ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان، بۆ پشتیوانی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و نەھێشتنی ھەژارییە.
لە بارەی کۆبوونەوەکەی رۆژی چوارشەممەش بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی وتی، ئەگەر لایەنەکان نەگەنە رێککەوتن دانیشتنەکەی رۆژی چوار شەممەش ھەمان ئەنجامی کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممەی دەبێت.



