د.دارا رەشید وەزیری پلاندانانی ھەرێم لەبارەی دابینکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان رایگەیاند، تایبەندمەندی باش دراوە بە پارێزگای ھەڵەبجە و لەسەر ژمارەی دانیشتوانیش بودجە دیاری نەکراوە، بەڵکو زیاتر لەوە بودجەیان بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دیاریکردووە.

وەزیری پلاندانان وتیشی، رەزامەندیان بۆ سایلۆی ھەڵەبجە وەرگرتووە و لە داھاتوویەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

راشیگەیاند، رێنماییان داوە بە پارێزگاکانی تر ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان تاوەکو ئەو پارەی تەرخان کراوە بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان لەو پرۆژانەی پەیوەندییان خەڵکەوە ھەیە و خزمەتگوزارین خەرج بکرێت.