لە ھەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ستراتیژی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی بەڕێوەچوو
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢
"د.ئەحمەد ئەنوەر" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم رایگەیاند، ئەو ستراتیژییەی داڕێژراوە بۆ ماوەی چوار ساڵە و ھەموو سێکتەرەکان دەگرێتەوە.
وتیشی، ستراتیژییەکە بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان نوسراونەتەوە و دەستەی دەستپاکی چاودێری جێبەجێکردنی دەکات، ئامانجیش لێی چاکسازی ریشەییە لە ھەموو سێکتەرەکان بۆ پاراستنیان لە گەندەڵی.


