فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٦٩ بۆمبی چێنراو و پێنج گوللە تۆپ و ژمارەیەک موشەک و چەک و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعش دەستیان بەسەردا گیراوە کە ویستویانە بۆ ھێرشکردنەسەر ھێزە ئەمنییەکان بەکاریان بھێنن.

ناو بە ناو تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان پەلاماری ھێزە ئەمنییەکان دەدەن و قوربانی لێدەکەوێتەوە و دانیشتوانی ئەو ناوچانەش روبەڕوی مەترسی دەبنەوە، لێپرسراوانی وەزارەتی پێشمەرگەش چەند جارێک رایانگەیاند، بەھۆی نەبوونی ھەماھەنگی پێویست لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و بونی بۆشایی ئەمنی، داعش جموجۆڵەکانی زیادکردووە.