کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردسات نیوز
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢
بەشی پێشنینییەکان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە ھەور دەبێت و لە پارێزگاکانی دھۆک و کەرکوک و ھەڵەبجەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ئاشکراشیکردووە، سبەی سێ شەممە لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکوک و ھەڵەبجە ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک.
کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگای سلێمانی پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە و لە پارێزگای ھەولێریش چوار بۆ پێنج پلە بەرزدەبنەوە.



