سەرەتای مانگی چوار مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران دابەش دەکرێت
کوردسات نیوز
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢
ئەو سەرچاوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی چوار دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی حکومەتی ھەرێم دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە چەندین جار وتەبێژی حکومەتی ھەرێم و وەزیری دارایی و ئابووری جەختیان کردووەتەوە، ھەموو ٢٥ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت بەڵام دوو ڕۆژ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە و ھێشتا حکومەت مووچەی دابەش نەکردووە.
ھەروەھا بەشێک لە فەرمانبەران لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەھۆی نەبوونی پارە لە بانک، مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرت و بڕیارە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە مووچەکانیان پێبدرێت.