کۆمیتەی کۆچبەرانی سەرێکانی لە رۆژئاڤای کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی رەوشی ناوچەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە، لە درێژەی ھێرش و پەلامارەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و گروپی ھەمزەی سەر بە سوپای نیشتمانی سوریا نۆ خانووی ھاووڵاتیانیان روخاندوە، رەز و باخەکانی گوندی "کانی ئەسپ"یشیان لە سنوری عەین عیسا تێکداوە.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، شوێنی رەزو باخەکان دەکرێن بە گۆڕەپان و مەشقی سەربازیی، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەن ئەرکی مرۆیی خۆیان جێبەجێ بکەن و ئەو گروپانەی فەرمان لە حکومەتی تورکیاوە وەردەگرن سزا بدرێن و کۆتایی بە داگیرکاری بھێنن.