بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی مام ئەنوەر محەمەد حسێن کرد
کوردسات نیوز
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە ...
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی (مام ئەنوەر محەمەد حسێن) پرسە و ھاوخەمی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین و بەشداری ئەم خەم و ماتەمە دڵتەزێنەین.
مام ئەنوەر کەسێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو، ساڵانێکی زۆرە لە سکرتارییەت و ماڵی مام جەلال کار دەکات، لە بەرامبەر ھەر ئەرک و بەرپرسیاریەتییەک پێی سپێردرابێت لێبڕاوانە ڕایدەپەڕاند، نموونەی کەسێکی تێکۆشەر و بە وەفا بوو بۆ کارەکەی و جێی متمانەی ھەموولایەکمان بوو. بۆیە لە دەستدانی خەمخۆرێکی وەک مام ئەنوەر جێگەی نیگەرانیمانە و لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی شاد بکات و دڵئارامی و خەمڕەوانیش بە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەیان ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی