قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی شەھیدی فاخر مێرگەسۆری کرد
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە ...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو (مریەم)
بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مریەم)ی ھاوسەری شەھیدی نەمر فاخر مێرگەسۆری، دڵگران و نیگەران بووم.
لە دەستدانی ئەم خاتوونە نیشتمانپەروەرەی ھاوسەری شەھید فاخری شۆڕشگێڕ و سەرکردەی ناسراوی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان، مایەی نیگەرانی ھەموومانە و بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال