کەشناسی ھەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوھەوای سبەی راگەیاند
کوردسات نیوز
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢
بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەی لە پارێزگای ھەولێر ئاسمان زۆربەی کاتەکان ھەوری تەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمەبار ان و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زیاد دەبێت بەشێوەی ھەورە بروسکە تاوە بارانی مام ناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگا.
ھەر بەپێی پێشبینییەکان سبەی لە پارێزگای سلێمانی ئاسمان بەگشتی ھەوری تەواو دەبێت لەگەل کەشێکی ناسەقامگیر لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆە تا بەرەبەیانی رۆژی شەممە دابارین بەشێوەی نمە باران لە تەواوی ناوچەکانی پارێزگا دەبارێت و بەفر لەناوچە شاخاویەکاندا دەبارێت، لەھەندی ناوچەی دەور و بەری شاری سلێمانی بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت.
کەشناسی ھەرێمی کوردستان کەشوھەوای سبەی پارێزگای دھۆکی ئاشکراکردووە و رایگەیاندووە، ئاسمان بەگشتی ھەوری تەواو دەبێت لەگەل کەشێکی ناسەقامگیر لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆە تا شەو دابارین بەشێوەی نمە باران و ھەروەھا تاوە باران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگادا دەبێت، لە ناوچەکانی باکووری پارێزگا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت.
لەبارەی کەشوھەوای سبەی پارێزگای ھەڵەبجەشەوە رایگەیاندووە، ئاسمان بەگشتی ھەوری تەواو دەبێت لەگەل کەشێکی ناسەقامگیری سارد لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تا بەرەبەیانی رۆژی شەممە دابارین بەشێوەی نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگا دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژھەڵات دەبارێت لە ھەندێ ناوچەی سەنتەری شاری ھەڵەبجە و دەوروبەری بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێمی کوردستان سبەی پلەکانی گەرما لەسەرجەم پارێزگان دادەبەزن.