مەزڵوم کۆبانێ: وەڵامی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان لەئاستی پێویستدا نییە
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢
"مەزڵوم کۆبانێ"فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە"رایگەیاند، لە شەڕی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە جیھان جێبەجێکرد، دوای ئەوەی لە باغۆز سەرکەوتنی سەربازییان بەسەر داعشدا تۆمارکرد.
راشیگەیاندوە، دوای ٣ ساڵ لە شکستھێنانی داعش، ھێشتا وەڵامی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان و چارەسەرکردنی کێشەی ھەزاران دەستگیرکراوی داعش و رێگریکردن لە مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر لەئاستی پێویستدا نییە.


