عەباس فەتاح جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەوەی سەرنج دراوە لە کۆتایی خولەکانی پەرلەمانی کوردستان و لەکاتی ھەڵبژاردنەکان باس لە نوسینەوەی رەشنوسی دەستوری ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام تا ئێستا بەجدی کار لەسەر ئەو پرسە نەکراوە لە کاتێکدا گرنگی زۆری دەبێت بۆ ھەرێمی کوردستان.


ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکرد پێی ناچێت لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بتوانرێت رەشنوسی دەستور ئامادە بکرێت بەھۆی ئەوەی ماوەیەکی کەمی ماوە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لایەنەکان سەرقاڵی ھەڵبژاردن دەبن و پەرلەمانیش کار بۆ ھەموارکردنەوەی دەستوری ھەرێم دەکات.


جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان داواشیکرد، بەھۆی گرنگی نوسینەوەی دەستور لەسەر ئاستی حکومەت و لایەنەکان ئامادەکاری جدی بکەن بۆ ئامادەکردنی رەشنوسی دەستور.