ئەمیر عەباس جەعفەری بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی قەیران لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستیپێکردووە، لافاو لە  ١٧ گوندی پارێزگاکە دروستبووە و بەھۆیەوە زیان بە خانوبەرە و زەوەی جوتیاران گەیشتووە، وتیشی، ٤٥٠ ھێکتار زەوەی کشتوکاڵی و ٥٠٠ ھێکتار باخی میوەش، بەڕێژەی لەسەدا ٨٠ زیانیان پێگەیشتووە.


ھاوکات میدیای ئێران بڵاویکردووتەوە، بەھۆی بارانبارین و رەشەباوە، زەوەییە کشوکاڵییەکانی زیاتر لە پێنج گوندی سەر بە شاری بیجار لە پارێزگای سنە زیانیان پێگەیشووە.


ئەوەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردوودا رێکخراوی کەشناسی ئێران ھۆشداری لەو شەپۆلی بارانبارینە و دروستبوونی لافاو دابوو و دوای لە ھاوڵاتیانیش کرد خۆیان لە نزیک بوونەوە لە روبارەکان بپارێزن.