قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە و نابێت لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کۆبووەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان نەک تەنها بەشێک نیە و نابێت لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری ئەدمیراڵ ئیدوارد ئاڵگرین، راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە، هەرێمی کوردستان نەک تەنها بەشێک نییە و نابێت لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەڵکو هەوڵیانداوە هۆکارێکی یارمەتیدەربن بۆ هێوربوونەوەی شەڕ و بارگرژییەکان و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەشیان خستەڕوو، رەوشی ناوچەکە پێویستیی بە شەری زیاتر نییە و لەبەرژەوەندی هەمواندایە، کەناکۆکییەکان لە رێی گفتوگۆ و دانوستانەوە چارەسەر بکرێن.


