دەستەی گومرگی عیراق وادەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی 2024 درێژ دەکاتەوە
سەوسەن سەید
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
دەستەی گشتیی گومرگی عیراق رێکارێکی نوێی ئاسانکاریی بڵاوکردەوە و بە شێوەیەکی رەسمی بڕیاری درێژکردنەوەی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: بڕیاری ژمارە (468)ی ساڵی 2026ی ئەنجومەنی وەزیران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی وادەی چوونەناووەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بڕیاری ژمارە (215)ی ساڵی 2009 دەیانگرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو کە بڕیارەکە گشتاندنی بۆ کراوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و مەرزە گومرگییەکان، بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان و ئاسانکاری لە خێراکردنی راییکردنی مامەڵەکاندا.
لەلایەن خۆیەوە سامر قاسم داود، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگ جەختی کردەوە کە بەدواداچوونی مەیدانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە مەرزەکاندا دەکەن، تاوەکو رێگری و ئاستەنگەکانی بەردەم هاووڵاتییان و بازرگانان لاببرێن بە بێ ئەوەی کەمتەرخەمی لە رێکارەکانی وردبینی و چاودێریی گومرگیدا بێتە ئاراوە.


