وەزارەتی کارەبا: لە سبەینێ وە رۆژانە ١٦ سەعات کارەبا دەدەینە ھاووڵاتیان
کوردسات نیوز
١٤ی تەمووزی ٢٠٢١
کارەبا
کوردسات نیوز
١٤ی تەمووزی ٢٠٢١
کارەبا
ئیسرائیل رایگەیاند، سەرەڕای فشارەکانی ئێستا و داهاتوش سوپای وڵاتەکەیان لە لوبنان، سوریا و غەززە دەمێننەوە و لەو ناوچانەی بە دەستیانەوەیە ناکشێنەوە.
یسرائیل کاتزی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیدا، پەیڕەوی لە سیاسەتێکی رون دەکەن، کە تێیدا جەخت لە مانەوەی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە ئەمنییەکانی لوبنان، سوریا و کەرتی غەززە دەکەنەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردوە، سەرەڕای سەرجەم فشارە نێودەوڵەتییەکانی ئێستا و داهاتوو، ئەوان بە تەواوی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە خاکی لوبنان رەتدەکەنەوە.
هاوکات، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی تاران کرد و رایگەیاندوە، ئەگەر ئێران بەهۆی روداوەکانی لوبنانەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا ئەوانیش بە هەموو هێزی خۆیانەوە وەڵامی دەدەنەوە و هێرش دەکەنە سەر ئێران.
لە لایەکی دیکەوە، دەستەی پەخشی فەرمی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە بەهۆی بەردەوامی ناسەقامگیری و رەوشی نادیاری پەیوەست بە لوبنان و ئێرانەوە، بڕیاردراوە رەوشی نائاسایی لە بەرەی ناوخۆیی وڵاتەکەدا تاوەکو 30ی حوزەیران درێژبکرێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ناتانیاهۆ کەسێکی سەختە و هێندەی نەمابوو بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان رێکەوتنەکەیان لێ تێکبدات، ئاماژەی بەوەشکردوە ئەگەر ئەمریکا نەبوایە ئێران ئێستا خاوەنی چەکی ئەتۆمی بوو.
دوناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز دوای راگەیاندنی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تاراندا، رایگەیاند بڕیارەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و دواتر سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئەو وڵاتەدا رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە قازانجی ئەمریکا گۆڕیوە.
لە چاوپێکەوتنەکەدا، سەرۆکی ئەمریکا ستایشی شی جین پینگی سەرۆکی چین و ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیای کردوە بۆ هاوکارییەکانیان لەم رێککەوتنەدا.
لە بەرانبەردا، بە توندی رەخنەی لە بنیامین نەتانیاهۆ گرتوە و وتویەتی؛ هێرشەکانی ئەو خەریک بوو ببێتە هۆی تێکچوونی رێککەوتنی کۆتایی.
دۆناڵد ترمپ بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی راگەیاندوە، ناتانیاهۆ ئەو کەسێکی سەخت و دژوارە، لە راستیدا دەبێت زۆر سوپاسگوزاری ئەوان بێت، چونکە ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی هەبوایە، ئیسرائیل تەنانەت دوو سەعاتیش بەرگەی نەدەگرت.
سی ئێن ئێن رایگەیاندوە، دوای راگەیاندنی گەیشتن بە رێککەوتن لەنێوان تاران و واشنتۆندا، سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ لابردنی گەمارۆکانی گەروی هورمز و بریاریشە رۆژی هەینی گەمارۆکان بەتەواوەتی لاببرێن.
لێپرسراوێکی ئەمریکا بە کەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، سوپای ئەمریکا فەرمانێکی رەسمی پێگەیشتووە بۆ هەڵگرتنی ئەو گەمارۆ دەریاییەی، کە ئێستا لەسەر گەروی هورمز هەیە.
بڕیارە ئەم هەنگاوە لە رۆژی هەینی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت، بەو مەرجەی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا بە شێوەیەکی رەسمی ئیمزا بکرێت.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک ئەمریکا رایگەیاند، دوای گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تاران، فەرمانی هەڵگرتنی دەستبەجێی گەمارۆی دەریایی ئەمریکای بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران دەرکردووە.
ترەمپ پێشتر و لە سەرەتای گرژییەکاندا، نزیکەی شەش هەفتە دوای دەستپێکردنی جەنگ، ئەم گەمارۆ دەریاییە توندەی بەسەر ناوچەکەدا سەپاندبوو.
سەرۆکی ئەمریکا لەوبارەیەوە دڵنیایی داوە، کە لەگەڵ باکردنەوەی گەروەکە دوای ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە لە رۆژی هەینیدا، نەوت جارێکی دیکە لە هەردوولاوە بۆ ناوچەکە و تەواوی جیهان رەوانە دەکرێت و دەست بە جوڵە دەکاتەوە.
کەناڵی سی ئێن ئێن، ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو لێپرسراو ئەمریکییە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەم پلانە لە ئێستادا تەنیا وەک تێگەیشتن و خوێندنەوەیەک بۆ رەوشەکە سەیر دەکرێت، کە هێشتا بە تەواوی جێگیر نییە و ئەگەری هەیە تا رۆژی هەینی گۆڕانکاری بەسەردا بێت.