لاڤە حیکمەت: کوردسات کەناڵێکی نیشتمانی و خێزانییە و بووەتە دەنگێکی ئارام و راستگۆ
سام
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
لاڤە حیکمەت، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی دەزگاکە دەکات.
دەقی پەیامەکە
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر، ستاف و کارمەندان و هەموو ئەوانە دەکەین کە دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە خزمەتیان بەم کەناڵە کردووە. کوردسات وەک کەناڵێکی نیشتمانی و خێزانی لە ماوەی ساڵانی کارکردنیدا بووەتە دەنگێکی ئارام و ڕاستگۆ، هەروەها ڕۆڵێکی بێ ڕکابەری بینیوە لە پاراستن، بڵاوکردنەوە و پێشخستنی لایەنی کولتوور و هونەری کوردی. ئەم ڕێگا پڕ لە خزمەت و بەرهەمە، شایستەی هەموو ڕێز و ستایشێکە.
لاڤە حیکمەت



