د. زێندین مەولود ئامۆکەیی: کوردسات ئیتیک و بەها ڕۆژنامەوانیەکان دەپارێزێت
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
د. زێندین مەولود ئامۆکەیی، بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگای میدیایی کوردسات کردووە.
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەیامەکەیدا دەڵێت:
26 ساڵ دامەزراندنی کەناڵە سەنگینەکە پیرۆزبێت
کوردسات لە سەرتای دامەزراندنیەوە بەو رێڕەوە جوان و رۆژنامەوانیەوە دەڕوات کە توانیویەتی هەمیشە ئیتیک و بەها ڕۆژنامەوانیەکان بپارێزێت، بەهەواڵ و بەرنامەکانی هەنی بۆتە جێگای ڕەزامەندی بینەران و بیسەرانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی کوردستان، لێرەوە پیرۆزبای لە بەڕێوەبەر و کارمەند و تەواوی ڕۆژنامەنوسان و ڕاگەیاندنکارانی کەناڵی کوردسات دەکەم، هیوایدارین لە ساڵی نوێدا بەبەرنامە و کاری ڕۆژنامەوانی نوێگەری زیاتر خزمەتی هاونیشتمانیان بکەن.


