د. پاڤێ جەمیل: کوردسات بەردەوام بەشدارە لە دروستکردن و بەهێزکردنی هۆشیاری نەتەوەیی
راهۆز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە، پ.ی.د.پاڤێ جەمیل راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگاکە کردوە و تێیدا هاتووە؛ هەمیشە ئەم دامەزراوە میدیاییە دەنگێکی زیندوو و ئازاد بووە بۆ گەل و نەتەوەکەی.
دەقی پەیامەکەی د.پاڤێ جەمیل:
ئەمڕۆ یادی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات دەکەینەوە، کە هەمیشە ئەم دامەزراوە میدیاییە دەنگێکی زیندوو و ئازاد بووە بۆ گەل و نەتەوەکەی، کوردسات پردی بەستنەوەی ڕاستی یە بە بەرپرسیارێتی و کلتوورە بە هۆشیارییەوە.
لەم ڕۆژەدا کوردسات زیاترە لە تەنها کەناڵێک،بەهۆی جێبەجێکردنی پرنسیپەکانی کاری رۆژنامەگەری و ئەرکی میدیایی کە بووە بە ناسنامەکەی، کوردسات بەردەوام بەشدارە لە دروستکردن و بەهێزکردنی هۆشیاری نەتەوەیی.
کوردسات هەمیشە بەردەوام بێت وەک سەکۆیەک بۆ ڕاستی و مینبەرێک بۆ هیوا و دەنگێکی بێ چەواشەکاری بۆ جەماوەرەکەی.
پ.ی.د.پاڤێ جەمیل
راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی


