گۆشەی ئەمریکی: کوردسات هەمیشە بەها کولتوورییەکانی پاراستووە
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
گۆشەی ئەمریکی سلێمانی پیرۆزبایی 26 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات دەکات و دەڵێت؛ کوردسات پاپەندی کاری پیشەیی بووە و بەردەوام بەرنامەی زانیاری بەخشی پێشەکەش کردووە.
دەقی پیرۆزبایی گۆشەی ئەمریکی سلێمانی....
بۆ دەزگای میدیای کوردسات
بەناوی گۆشەی ئەمریکی سلێمانی - American Corner Sulaymaniyah گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی دەزگای میدیای کوردسات دەکەین بۆ کارە بەردەوام و ناوازەکانتان لە بواری راگەیاندن و رۆژنامەگەریدا. پابەندبوونی ئێوە بە کاری پیشەیی، هۆشیاریی کولتووری و پێشکەشکردنی بەرنامەی زانیاری بەخش، رۆڵێکی گرنگی بینیوە لە داڕشتنی وتووێژی گشتی و بەهێزکردنی پەیوەندیتان لەگەڵ وەرگرانتاندا.
هەروەها ستاییشی دڵسۆزی و خەمخۆریی لەمێژینەی کوردسات دەکەین کە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە کاری کردووە بۆ پاراستنی بەها کولتوورییەکان و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە ئاست یادکردنەوە و برەودان بە کولتووری کوردی.
هاوبیر حەمەعەلی عەبدوڵا
بەڕێوەبەری ACS


