د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: سلێمانی کەمترین رێژەی بێکاری تێدایە
ئوسامە ئەبوبەکر
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارێزگاری سلێمانی باس لەو بوارانە دەکات کە شارەکە تێیدا پێشەنگە لە ئاستی هەرێم و عیراقدا.
د، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی ئامارەکانی دوا سەرژمێری گشتیی لە عیراقدا کە لە ساڵی 2024 ئەنجامدراوە، سلێمانی کەمترین رێژەی بێکاری تێدایە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و عیراقدا.
ئاماژەی بەوەشدا، بە سودوەرگرتن لە رابردوو، سلێمانی لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، شارەوانی، سەوزایی، وزە، ئاوی پاک و ژینە، بەرهەمی کشتوکاڵی، رێڕەوی نوێی بازرگانی، گەشتوگوزار، گەشتوکاڵ، پیشەسازی، بازرگانی و کولتوور لە پێشەنگی هەرێم و عیراقدایە.


