نرخی نەوت دابەزی
بڵند
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمار کرد، نەوتی برێنت لە سەرو90 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە و بەراورد بە دوێنی نزمبوەتەوە؛ لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 91 دۆلار و 53سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 85دۆلار و 48 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.


