بانكی ناوەندیی عیراق تێچووی بەكارهێنانی كارتەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە دەرەوەی وڵاتەكەی كەمدەكاتەوە.

بانكی ناوەندیی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم بانكەكان و كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاریی پارەدانی ئەلیكترۆنیی راسپاردووە بۆ مامەڵەكانی دەرەوەی وڵات لە رێگەی دەروازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی و ئەی تی ئێمەكانەوە، نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بە هەزار و 520 دینار بۆ هەر دۆلارێك هەژمار بكەن.

بانكی ناوەندی جەختیشی لەوە كردووەتەوە، دەبێت عمولەی ئەو مامەڵانە بەشێوەیەكی روون و شەفاف بۆ بەكارهێنەران دیاری بكرێت و كەمترین بڕی عمولە وەربگیرێت بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆسەی پارەدانی ئەلیكترۆنی.

بانكی ناوەندیی عیراق جەختیشیكردووەتەوە، ئەو بڕیارە بە مەبەستی پەرەپێدانی سیستمی بانكیی و هاندانی هاووڵاتیانە بۆ بەكارهێنانی ئامرازە دیجیتاڵییەكان.