نرخی نەوت لە سەرو 98 دۆلارەوەیە
بڵند
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد، نەوتی برێنت لە سەرو 98 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە و بەراورد بە دوێنی بەرزبوەتەوە؛ لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 98 دۆلار و 32سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 90 دۆلار و 83 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.


