ئەمڕۆ دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی 10 دەکرێت
بڵند
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ دەستبە دابەشکردنی موچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە ناردنی 834 ملیار و 920 ملیۆن دینار لەلایەن بەغداوە راگەیەندرا.
وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژی چوارشەممە رایگەیاند بوو، بەهۆی رێکارە تەکنیکییەکانی سیستەمی ACH و پشووی کۆتایی هەفتەی بانکەکانەوە دابەشکردنی موچە دوا دەکەوێت.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتەکە بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ دەستبەدابەشکردنی دەکرێت و بەپێی خشتەکە، خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە لە یەکەم رۆژدا مووچە وەردەگرن، بەدوایشیاندا کەسوکاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا موچەکانیان وەردەگرن.
بڕیارە موچەی مانگی(10) تشرینی یەکەم بە چوار رۆژ دابەش بکرێت و رۆژی چوارشەممە کۆتایی بە دابەشکردنەکە دێت.
جێی باسە ئەم مانگە تەواوی موچەخۆران موجيکانیان بە ئەلیکترۆنی و لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ـوەیە، بە گوێرەی ئەو داتایانەی پرۆژەی "هەژماریی من" بڵاویکردوەتەوە لە تەواوی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و 30 هەزار فەرمانبەر و موچەخۆر خۆیان لە پرۆژەکەدا تۆمار کردوە.


